کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیسانەوە نرخی كرێ‌ تاكسی لە پارێزگای ئیلام چوونە سەری بە خۆیەوە بینی

19:42 - 17 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: نرخی كرێی هاتوچۆی نێوان شارەكانی پارێزگای ئیلام بۆ جاری دووهەم چوونە سەری بە خۆیەوە بینی.


چوونە سەری نرخی كرێ‌ تاكسی نێوان شارەكانی پارێزگای ئیلام كێشە و ئاستەنگی بۆ هاووڵاتیان درووست كردووە.
ئەحمەد بازدار لێپرسراوی ئیدارەی موسافیران لە رێكخراوی گواستنەوەی پارێزگای ئیلامدا رایگەیاند، ئەو نرخە ١٠ هەتا ١٥% چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
ناوەندی راگەیاندنی گواستنەوەی ئیلام بڵاوی کردەوە، لەحاڵی حازردا كرێ‌ تاكسی لە نێوان ژمارەیەك لە شارەكانی پارێزگای ئیلام ـ كرماشان گەیشتۆتە ١٠ هەزار تمەن.

پێشتریش لە پارێزگای ئیلام چوونە سەرێكی لەو چەشنە رووی دا و ئەو زیاد بوونەی نرخی كرێ‌ تاكسییەكان ٧ مانگی خایاند.