کوردستان میدیا: ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستانی ئێران و عێراق و چه‌ندین بنکه‌ی رووناکبیری و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری کورده‌کانی سووریه، به نیشانه‌ی پشتیوانی له زیندانیانی کوردی مانگرتووی کوردستانی تورکیه، خۆپیشاندانێکیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، ئه‌و خۆپیشاندانه دوانێوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٧‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له پارکی قوره‌به‌رازهی شاری کۆیه به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی پێوه‌ندیدار خوێندرایه‌وه.
خۆپیشاندانه‌که به سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب و چه‌ند خوله‌ک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
ئه‌و کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه به‌وته‌ی قوباد ره‌فیق نوێنه‌ری خه‌ڵکی کۆیه ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر بیلال پیران په‌یامی کورده‌کانی سووریه‌ی پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێکی دیکه‌دا په‌یامی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن که‌یهان یووسفی سکرتێری یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.
هه‌واڵنێری کوردستان میدیا له درێژه‌دا رایگه‌یاند، به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعر له‌لایه‌ن قادر به‌شداره‌وه.
پێشتریش له رێکه‌وتی ١٢‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له شاری کۆیه خۆپیشاندانێک به‌نیشانه‌ی پشتیوانی له زیندانیانی مانگرتووی کوردستانی تورکیه به‌ڕێوه چوو.
کۆتایی هێنان به دۆخی ئه‌منیه‌تی له کوردستانی تورکیه و به‌فه‌رمیی ناسینی زمانی کوردی و ئازاد کردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیه له داواکاری زیندانیه مانگرتووه‌کانه.