کوردستان میدیا: هێزه‌کانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له مه‌ریوان، ده‌ستیان به سه‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی له‌مه‌ڕی هاووڵاتییانی کوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت.
ئه‌و هێزانه بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ئاژه‌ڵانه له گوندی نێ‌ی مه‌ریوان ئاگادار بکه‌نه‌وه چوونه‌ته ئه‌و ئاواییه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ١١٥ سه‌ر مه‌ڕدا گرتووه.
هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاوی کرده‌وه، هێزه‌کانی رێژیم به بیانووی قاچاخه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌ڕی هاووڵاتیانی گوندی نێ‌یدا گرتووه.
پێشتریش رێکه‌وتی ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزی ئینتزامیی پاسگای ژاڵانه له گوندی ده‌ره‌کێ، ده‌ستی به‌سه‌ر ٤٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتی ونبووی دوو هاوڵاتیدا گرتبوو و پاش سه‌ر بڕین له کوشتارگه، به‌سه‌ر پێگه نیزامییه‌کانی رێژیم له ناوچه‌ی هه‌وراماندا دابه‌شیان کردبوو.
سه‌ردان و به‌دواداچوونی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌کان و هه‌روه‌ها مه‌لا و خه‌ڵکی گوندی ده‌ره‌کێ، له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ڕ و ماڵاتانه، بۆ پاسگای ژاڵانه، بێ ئه‌نجام بووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیشیان لێ کراوه.