کوردستان میدیا: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا رایگه‌یاند، دوو فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ته‌قه‌یان له پێهپادێکی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له که‌نداو کردووه.
لێپرسراوانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له پێنتاگۆن وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌و هه‌وڵه‌ی رێژیمی ئێران وتوویانه: پێهپادی هێزی ده‌ریایی زیاتر له ٣٠ کیلۆمیتر مه‌ودایان له‌گه‌ڵ سنووری ئاویی ئێران هه‌بووه.
به‌وته‌ی لێپرسراوانی نیزامیی ئه‌مریکا ئه‌و فڕۆکه‌یه سه‌رقاڵی فڕینی ئاسایی رۆژانه بووه.
هه‌تا بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانی رێژیمی ئێران هیچ روون کردنه‌وه‌یه‌کیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا نه‌داوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه حکوومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه، لانی‌که‌م ١٢ مووشه‌ک له خاکی ئێرانه‌وه له ویلایه‌تی نیمروزی وڵاته دراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ئاشکرای کرد، له‌و کۆی گشتیی ئه‌و مووشه‌کانه سێ مووشه‌ک وه‌به‌ر پاسگایه‌کی سنووری که‌وتووه.
مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی پێشووش رێژیمی ئێران خاکی ئه‌فغانستانی کرده ئامانجی مووشه‌که‌کانی و له‌و پێوه‌ندییه‌دا منداڵێکی ئه‌فغانی بریندار بوو.
لێپرسراوانی ناوچه‌ی نیمرۆز هۆکاری ئه‌و هێرشه‌یانه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ کێشه‌ی سنووری و دیاری کردنی سه‌ر له نوێ خاڵه سنوورییه‌کان.