کوردستان میدیا: جێگیری وه‌زیری زانستی رێژیم، وێڕای پژراست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وتی: ئه‌و خوێندکارانه له‌حاڵی حازر له ئێران سه‌رقاڵی خوێندنن.
ماڵپه‌ڕی دانشجوو نیوز بڵاوی کرده‌وه، حکوومه‌تی مالیزی ئه‌و ٧٠ خوێندکاره ئێرانییه‌ی به تاوانی په‌ره پێدانی بیروباوه‌ڕی رادیکاڵی ئیسلامی ده‌رکردووه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ریش وڵاتی هیندستان ژماره‌یه‌ک خوێندکاری ئێرانیی له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد.
لێپرسراوانی هیندستان هۆکاری ده‌رکردنی ئه‌و ئێرانیانه‌ی بۆ په‌رچه‌کردار به هه‌ڵویستی رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ ده‌رکرنی خوێندکارانی هیندی له وڵاته‌که‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پۆلیسی هیند، سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی به ده‌ست تێدا بوون له هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر باڵوێزه‌کانی ئیسراییل له‌و وڵاته تاوانبار کرد.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ناو ماشینێک له شاری دێهلیی نوێ له هیند، هاوسه‌ری دیپلۆماتێکی ئیسرائیلی و شۆفیره‌که‌ی بریندار بوون.
دوابه‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه دادگایه‌ک له وڵاتی هیند حوکمی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی بۆ سێ هاووڵاتیی ئێرانی که گومانی ده‌ست تێدا بوون له نانه‌وه‌ی بۆمب له شاری دێهلیی نوێیان لێکراوه، ده‌رکرد.