کوردستان میدیا: له ٥٣هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تسالۆنیکی له وڵاتی یۆنان، رێز له ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماکاری کورد به‌همه‌ن قوبادی گیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ٥٣هه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تسالۆنیکیی یۆنان به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێک چالاکی هونه‌ری و خزمه‌ت کردن به هونه‌ری سینه‌ما، رێزیان له سینه‌ماکاری کورد به‌همه‌ن قوبادی و هه‌روه‌ها دوو ده‌رهێنه‌ری دیکه به ناوه‌کانی ئاکی کورسیماکی له فینله‌ند و سینه‌ماکاری ئاڵمانی ئاندریاس دێرسێن، گرت.
له‌و فێستیڤاڵه‌دا فیلمه‌کانی ساتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان، کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن و نیوه‌ی مانگ، له ده‌رهێنه‌ریی به‌همه‌ن قوبادی نمایش کران.
ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر بڵاوی کرده‌وه، له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تسالۆنیکیدا، خه‌ڵاتی ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی فیلمی وه‌رزی که‌رگه‌ده‌ن به‌خشرایه به‌همه‌ن قوبادی.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تسالۆنیکی له وڵاتی یۆنان به یه‌کێک له گرینگ‌ترین رووداوه سینه‌ماییه‌کانی ئورووپا دێته ئه‌ژمار و ئه‌و فێستیڤاڵه رێکه‌وتی ١٢‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌ستی پێکردووه و هه‌تا ٢١‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ده‌وام ده‌بێت.