کوردستان میدیا: په‌رتۆکخانه‌ی گوندی هه‌شه‌مێز، سه‌ربه ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی پێوست کراوه‌ته شوێنی هه‌نگ داری.
هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌و باوه‌ڕه دان، له‌لایه‌ن ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه هیچ چاوه‌دێرییه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و کتێبخانه‌یه‌دا ناکرێ.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی شۆرای ئاوایی هه‌شه‌مێز به هه‌واڵده‌ریی مێهری راگه‌یاندووه، لێپرسراونی فه‌رهه‌نگیی پارێزگای سنه هیچ بایه‌خێک به کتێبخانه‌کان ناده‌ن و سه‌ره‌ڕه‌ای به‌دوادا چوونمان بۆ دابین کردنی که‌لوپه‌لی پێویست بۆ ئه‌و کتێبخانه‌یه، هیچ وڵامێکیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئاوایی هه‌شه‌مێز له به‌خشی سیروان و له ٥٠ کیلۆمیتریی شاری سنه هه‌ڵکه‌وتووه و زیاتر له دوو هه‌زار که‌س دانیشتووی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی که نزیک به ٤٠%ی حه‌شیمه‌تی خه‌ڵکی پارێزگای سنه گوندنشینه‌کان پێکی دێنن، به‌ڵام له بواری خزمه‌تگوزاری فه‌رهه‌نگییه‌وه پێڕاگه‌یشتنێکی ئه‌وتۆیان پێ نه‌کراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ساڵی ١٣٨٥دا بڕیاری دروست کردنی کتێبخانه له ئاوایی هه‌شه‌مێز، گه‌لێن و شه‌هره‌کی نایه‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ نه‌کراون.