کوردستان میدیا: راو کردن و کوشتنی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کانی گوندی دزڵی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی ناسراوه‌وه، نیگه‌رانی و په‌رۆشیی له‌لای خه‌ڵکی ئه‌و گونده و چالاکانی ژینگه‌پارێزی دروست کردووه.
به‌پێی هەواڵی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له گوندی دزڵیی سه‌ربه ناوچه‌ی مه‌ریوان، خه‌ریکی کوشتن و راو کردنی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و به‌هۆی زێده‌ڕۆیی له‌و کرده‌وه دزێوه‌دا، خه‌ڵکی ئه‌و گونده به ده‌نگ هاتوون و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی دزڵی، ئه‌و هێزانه سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییان له‌مه‌ڕ ده‌ست هه‌ڵگرتن له راوی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان، درێژه به کاری خۆیان ده‌ده‌ن و رێژیمیش هیچ چه‌شنه رێکارێکی بۆ پێشگیری له‌ناوچوونی سروشتی ئه‌و گونده له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌کدارانه‌وه نەگرتۆتە بەر.
ئه‌و کرده‌وه دزێوه له‌لایه‌ن ٤ چه‌کداری سه‌ربه رێژیمه‌وه، که یه‌کێکیان خه‌ڵکی گوندی کێمنه‌ی سه‌ربه پاوه‌یه، ئه‌نجام ده‌درێت و شوناسی ئەو کەسانە له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری کوردستان میدیا پارێزراوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی ئه‌و گونده تێکدان و له‌ناوبردنی ژینگه له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌کوو راو کردنی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان و هه‌روه‌ها سووتاندنی دارستان و لێڕه‌واره‌کانی ده‌وروبه‌ری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا ئه‌نجام ده‌درێت.