کوردستان میدیا: لێپرسراوێکی ئه‌مریکایی رایگەیاند، ده‌وڵه‌تی باراک ئۆباما، رێکاری نوێی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران تاوتوێ ده‌کات.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشه‌یتێد پرێس بڵاوی کردەوە، ئه‌مریکا چه‌ندین پێشنیاری نوێی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ راگرتنی به‌شێک له چالاکییه ناوکییه‌کانی ئه‌و رێژیمه تاوتوێ ده‌کات.
له‌م پێشنیارانه‌دا باس له که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گوشاره ئابوورییه‌کان بۆ سه‌ر رێژیمی ئێران کراوه.
ئه‌م لێپرسراوه ئه‌مریکاییه ئاشکراشی کردووه که داوا له رێژیمی ئێران کراوه، پاشه‌که‌وته ناوکییه‌کانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رابگوێزێت و پیتاندنی ئوران‌یۆم و چالاکیی دامه‌زراوه‌ی فه‌ردۆ رابگرێت.
له ئه‌گه‌ری هاوکاریی رێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشنیارانه، ئه‌مریکا و ئورووپا به‌ڵێنیی که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌مارۆکان له‌دژی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران، ده‌ده‌ن.
ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م رێکاره نوێیه هێشتا ناڕوونه، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه ئه‌مریکاییه که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێ، چوارچێوه‌ی ئه‌و رێکاره به‌چه‌شنێک داڕێژراوه که هیچ لایه‌نێک له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه نه‌بێت که ئه‌و لایه‌نی دیکه که‌می هێناوه.
هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا باراک ئۆباما سه‌رکۆماری ئه‌مریکا فرمانی حاڵه‌تی نائاسایی له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی ئێران راگه‌یاندووه، که پێشتر بۆ یه‌که‌م جار له ساڵی ١٩٧٩ ئه‌و فرمانه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌رکرابوو و هه‌نووکه‌ش بۆ یه‌کساڵی دیکه نوێ کراوه‌ته‌وه.
رۆژێک پێشتریش وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا ١٧ که‌س و ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تیی رێژیمی ئێرانی به‌هۆی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ، پاڵپشتیی تیرۆریزم و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سپای پاسداران ته‌حریم کردبوو.
بڕیاره خولی نوێی دانووستانه‌کانی رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ناوکیی مانگی داهاتوو له ئێران به‌ڕێوه بچێت.