کوردستان میدیا: ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆنی مه‌جلیسی رێژیم وێڕای ئاماژه به نایه‌کانگیری داهات و نرخی نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران رایگه‌یاند، هه‌نووکه ئێران له قه‌یرانی ته‌ندروستی دایه و پێویستیی به که‌ره‌سه‌ی پزیشکییه.
نوێنه‌ری شاره‌کانی پاوه، جوانڕۆ، سه‌لاسی باوه‌جانی و روانسه‌ر، له مه‌جلیسی رێژیمی ئێران وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌ڵاوسانی ئه‌رز له ئێران کاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخی که‌ره‌سه پزیشکییه‌کان داناوه گوتی: ئێران له بیاڤی پزیشکی و ده‌رماندا تووشی قه‌یران بووه و کێشه و ئاریشەگه‌لێکی فراوان به‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌کانی وه‌زارتی بێهداشتی گرتووه‌ته‌وه.
مه‌نوچێهری به‌هۆی نه‌دانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ هاورده کردنی که‌ره‌سه‌ی پزیشکی ره‌خنه‌ی له ده‌وڵه‌ت گرتووه و گوتویه‌تی: بانکی ناوه‌ندیی رێژیم له دانی ئه‌رزی ده‌وڵه‌تی بۆ هاورده کردنی ئامرازی پزیشکیی پێویست خۆی بواردووه.
ناوبراو وتیشی: داهاتی نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران قه‌ره‌بووی ئه‌و هه‌مووه تێچووه ناکاته‌وه و تێكڕای نه‌خۆشخانه، تاقیگه‌کان و ناوه‌نده‌کانی رادیۆلۆژی، له حاڵی وه‌رشکه‌سته بوون دان.