کوردستان میدیا: کۆنگره‌ی ٥ی HAK – PAR له‌ژێر دروشمی چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی بۆ پرسی کورد، به به‌شداریی محه‌ممه‌د ساڵح قادری نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئانکارا پایته‌ختی وڵاتی تورکیه، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٤٧٠ نوێنه‌ری پارتی ماف و ئازادی (HAK - PAR) له رێکخستنه‌کانی نێو خۆی تورکیه، کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و نوێنه‌رانی هێزه کوردستانییه‌کان له هه‌ر چواپارچه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری AKP و به‌شێکی به‌رچاو له رووناکبیران، نووسه‌ران و ژماره‌یه‌ک پارلمانتار و سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان له کۆنگره‌ی هاک پاردا به‌شدار بوون.
خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی کار و تێکۆشانی دوو ساڵی رابردووی HAK – PAR و هه‌ڵسه‌نگاندنی له بواره‌کانی رێکخستن و راگه‌یاندن، دیپلۆماسی، دارایی و پێداگری له‌سه‌ر چالاک کردنی هه‌رکام له‌وانه له داهاتوودا، داکۆکیی له چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له تورکیه له رێگای ئاشتیخوازانه و دادپه‌روه‌رانه و له شێوازی فیدراسیۆنی دێمۆکراتیک و دوور له ئینکار و شه‌ڕ و وێرانکاری و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز که‌ماڵ بورکای وه‌ک سه‌رۆکی مه‌جلیسی نوێی HAK- PAR و ٤٠ که‌س له ئه‌ندامانی مه‌جلیس به شێوه‌یه‌کی دێمۆکراتیک بۆ دوو ساڵی داهاتوو، بڕگه‌کانی کاریی کۆنگره‌ی ٥ی هاک پاریان پێک هێنابوو.
له بڕگه‌یه‌کی ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا په‌یامی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان خوێندرایه‌وه و نوێنه‌رانی هه‌رکام له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکۆماری عێراق په‌یامه‌کانیان پێشکه‌ش کرد.
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز محه‌ممه‌د ساڵح قادری ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه خوێندرایه‌وه.
نوێنه‌ری حیزب له‌په‌راوێزی کۆنگره‌ی ٥ی هاک پاردا چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه‌کانی به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه ئه‌نجام دا.