کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندام پارله‌مانێکی کانادا سه‌ربه حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کۆنسێرڤاتیڤ کۆبووه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له رۆژئاوای کانادا، به سه‌رپه‌رستیی سمایل ئیبراهیمی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و رێکخراوی ئێرانیی کاناداییه‌کان له رێکه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندروو ساکستۆن ئه‌ندام پارلەمانی کانادا له حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کۆنسێرڤاتیڤ چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجام دا.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا لایه‌نه کوردی و ئێرانییه‌کان، داخستنی باڵوێزخانه‌ی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان له کانادا به ئه‌رێنی زانی و هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌ریی کانادا بۆ مه‌حکووم کردنی جینایه‌ته‌کانی رێژیمی ئیسلامی له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رز نرخاند.
له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا نوێنه‌ری حیزب پڕژایه سه‌ر خه‌باتی گه‌لی کورد و گه‌لانی سته‌م لێ کراوی ئێران و هه‌روه‌ها داوای له ده‌وڵه‌تی کانادا کرد که هه‌وڵی زێده‌تر بۆ پاڵپشتیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به‌گشتی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به تایبه‌تی بدات.
سکاستۆن وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌م دیداره، به‌ڵێنی دا داواکان بگه‌یه‌نێته سه‌رۆک وه‌زیری کانادا و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان و له به‌دواداچوونی داواکان شێلگیر بێت.