کوردستان میدیا: بانکی ناوه‌ندی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، هه‌ر موسافیرێک ئێرانی بۆ دەرەوەی وڵات له ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن زیاتر ناتوانێ پارە له ئێران بباته ده‌ره‌وه.
ئه‌و بڕیاره به پێی په‌سند کراوه‌ی شۆرای پارە دراوه و راشیانگه‌یاندووه، هه‌ر که‌سێک له‌و بڕیاره سه‌رپێچی بکات به‌پێی ماده‌ی ژماره ٤٢ له یاسای پاره سزا ده‌درێت.
بانکی ناوه‌ندی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێنان و بردنی زێڕیش یاسایه‌کی تایبه‌تی ده‌رکردووه.
به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر موسافێریک ده‌توانێ هه‌تا ١٥٠ گرم له جۆره‌کانی زێڕ له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببات و ئه‌و موسافیرانه‌ی که دێنه ناو خاکی ئێرانه‌وه ته‌نیا ده‌توانن زێڕێکی که‌م له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵبگرن.
ئه‌و بڕیاره له‌کاتێک دایه که بایه‌خی تمه‌نی ئێران له وڵاتانی دراوسێ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه و له‌حاڵی حازردا ٥٠٠ هه‌زارتمه‌نی ئێران به‌رامبه‌ره به که‌متر له ٢٠٠ هه‌زار دیناری عێراقییه.
بانکی ناوه‌ندیی رێژیمی ئێران وه‌کوو لێپرسراو له هه‌مبه‌ر پاراستنی بایه‌خی پاره‌ی میللی، هاوکات داخواز و هه‌نارده ( عرضە و تقاضا)ی بازاریش کونترۆڵ ده‌کات و به‌پێی داخواز ارز هه‌نارده ده‌کات.
له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا بانکی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت پاش جێبه‌جێ کردنی گه‌مارۆکان له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه، تووشی کێشه و ئاریشه‌یه‌کی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه بوون.