کوردستان میدیا: پاش شه‌ڕی نێوان ئیسراییل و عه‌ره‌ب له ساڵی ١٩٧٣، ئه‌رتشی ئیسراییل بۆ یه‌که‌م جار خاکی سووریه‌ی تۆپباران کرد.
ئه‌م کرده‌وه‌ی ئه‌رتشی ئیسراییل له وه‌ڵامی به‌زاندنی سنووری ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن سووریه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه، که دوایین جار دوانیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن سووریه‌وه ئه‌نجام درا.
هاوکات ئیسراییل هوشداری به رێژیمی سووریه داوه، له ئه‌گه‌ری دووپات کردنه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه کرده‌وانەدا و به‌زاندنی سنووره‌کان، له‌گه‌ڵ ئاگری ئیسراییل به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
ئیسراییل له مانگه‌کانی رابردوودا رایگه‌یاندبوو، رێژیمی سووریه هه‌وڵی ته‌شه‌نه دانی ئاڵۆزییه‌کانی نێو وڵاته‌که‌ی بۆ وڵاتانی دراوسێ ده‌دات، هه‌تا به‌و چه‌شنه بتوانێ رێژه‌ی چاودێرییه‌کانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی که‌متر بکاته‌وه.
له ساڵی ١٩٧٣ی زایینی‌دا هاوکات هه‌ردوو وڵاتی میسر و سووریه هێرشیان کرده سه‌ر ئیسراییل، هه‌تا خاکه له ده‌ست چووه‌کانی عه‌ره‌ب له شه‌ڕی شه‌ش رۆژه‌ی ساڵی ١٩٦٧ وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌مه دوایین تێکهه‌ڵچوونی هێزی ئیسراییل و هێزه‌کانی رێژیمی سووریه بووه.
له شه‌ڕی ساڵی ١٩٧٣ ئیسراییل هه‌تا نزیک شاری دیمه‌شق، پایته‌ختی سووریه پێشڕه‌ویی کرد و له کۆتاییشدا عه‌ره‌به‌کان به‌ناچاری ره‌زامه‌ندی خۆیان له ئاگربه‌س نیشان دا.
ئیسراییل له ماوەی ٤٥ ساڵه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر شار و شارۆچکه‌ی له ناوچە عەرەبەکان که‌به به‌رزاییه‌کانی جه‌ولان ناسراوه، دروست کردووه.