کوردستان میدیا: بینای نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری خۆی، ٢١ ساڵه ده‌ستی پێ کردووه و به تێپه‌ڕ بوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه و چالاکیی ٦ کابینه‌ی ده‌وڵه‌ت تەنیا ١٢% له کاره‌کانی ئه‌نجام دراوه.
هه‌واڵده‌ریی مێهر بڵاوی کردۆ‌ته‌وه، بەردی بناغەی ئه‌م نه‌خۆشخانەیە ساڵی ١٣٧١ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاریی پزیشکی و ته‌ندروستی به که‌م داهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵکی هه‌ژار، دانراوە و ئێستاش پاش ٢١ ساڵ، ته‌نیا ١٢%ی ئه‌و پرۆژه‌یە جێبه‌جێ کراوه.
بڕیار وا بووه که له‌پاڵ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه، زانینگه‌ی زانستی پزیشکی، خه‌وتنگه، خانه‌ی به‌ساڵاچوان و خانه‌ی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رەست و که‌م داهات و به هاریکاریی خیرخوازان دروست بکرێ، به‌ڵام نه‌ک ئه‌وانه هه‌ر باسیان لێ ناکرێ، به‌ڵکوو پڕۆژه‌ی بینای نه‌خۆشانه‌که‌ش ناته‌واو ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره وه‌ڵامده‌ری ویست و داخوازیی نه‌خۆشه‌کان نییه و له‌گه‌ڵ که‌میی تەخت و ده‌وا و ده‌رمان به‌ره‌وڕوون.
دوو نه‌خۆشخانه‌ی دیکه له شاری خۆی بوونیان هه‌یه که له ساڵه‌کانی ١٣٠٠ و ١٣٤٩ دروست کراون که به‌هۆی پرتووکانی بینای ئه‌و نه‌خۆشخانانه و که‌میی ماده‌ی ده‌وا و ده‌رمان، وه‌ڵامده‌ری نه‌خۆشه‌کانی ئه‌و شاره نین.
هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار لێپرسروانی رێژیم به‌ڵێنیی ته‌رخان کردنی بوودجه‌یان بۆ ته‌واو کردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له سه‌فه‌ره‌کانی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و شاره داوه، به‌ڵام هیچ کام له‌و به‌ڵێنییانه نه‌هاتوونه‌ته دی.