کوردستان میدیا: فیلمی درێژی شه‌وی لاڵ له نووسین و ده‌رهێنه‌ریی ره‌ییس چلیک، له ٣٩مین فێستیڤاڵی جیهانیی بلژیک، خه‌ڵاتی یه‌که‌مین ده‌رهێنه‌ری برده‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ئاناتۆلی بڵاوی کرده‌وه، فیلمی شه‌وی لاڵ چیرۆکی کیژۆڵه‌یه‌کی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵانه که به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی دوو خێڵ، لە پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٢ ساڵ ماره کراوه و ده‌یهه‌وێ له نێوان ژیان و مه‌رگ یه‌کیان هه‌بژێرێت.
دیلان ئاکسووت، کچه هونه‌رمه‌ندی کورد نواندنی رۆڵی ئه‌و کیژۆڵه ١٤ ساڵە دەکات و هه‌تا ئێستا له ٣ فێستیڤاڵی ده‌ره‌کی و ٢ فستیڤاڵی نێوخۆیی پله‌ی یه‌که‌می باشتر‌ین ئه‌کته‌ری ژنی مسۆگه‌ر کردووه.
فیلمی شه‌وی لاڵ له فێستیڤاڵی ئاڵمان، خه‌ڵاتی ورچی بلۆری و له فستیڤاڵه‌کانی دانمارک، برزیل و ئیسپانیاش چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه‌ی بردووه‌ته‌وه.
ره‌ییس چلیک ده‌رهێنه‌ری کوردی ئه‌م فیلمه له ساڵی ١٣٥١ له شاری ئارداهانی کوردستانی تورکیه له دایک بووه و هه‌تا ئێستا ٣ فیلمی سینه‌مایی و ٦ فیلمی دیکیۆمێنتاریی دروست کردووه که زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی باس له راستییه تاڵه‌کانی ژیانی کوردانی تورکیه و هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیی ئه‌وان ده‌کات.
چلیک له ساڵی ١٩٩٦ له فیلمی به‌ناو بانگی خۆی نه‌هێڵێن چراکان بکوژێنه‌وه بۆ یه‌که‌مین جار که‌ڵکی له زمانی کوردی وه‌رگرتبوو.