کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی قوتابخانەکانی بۆکان بانگهێشتی دادگا کرا

12:40 - 24 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی خەڵکی بۆکان و مامۆستای وانەی عەرەبیی قوتابخانەکانی ئەو شارە لەلایەن لقی لێپرسینەوەی دادگاوە بانگهێشت کراوە.


هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە مەولوود خوانچەزەرد پێشتریش چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە بۆ ماوەی ١١ رۆژ دەسبەسەر و پاشان زیندانی کرابوو کە بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
هێزەکانی رێژیم وێڕای دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە دەستیان بەسەر کامپیۆتێر و کەلەوپەلی تاکەکەسییەکەشیدا گرت.
مەولوود خوانچەزەرد پێشتر رۆژنامەوان بوو و بەبێ هیچ چەشنە لایەنگرییەک، چالاکیی فەرهەنگی و ئەدەبیی خۆی لە بڵاوڤۆک و گۆڤارە خوێندکارییەکاندا ئەنجام داوە.
ناوبراو بەهۆی شارەزا بوون بە چەند زمانی بیانی، لە پاڵ مامۆستایەتی لە قوتابخانەکانی شاری بۆکان و درێژە دان بە خوێندن لە زانینگەی تەورێز، خەریکی وەرگێڕانی فەرهەنگی و ئەدەبیی لەو زمانە بیانییانە بۆسەر زمانی کوردی و فارسییە و هەتا ئێستا چەندین بابەت و وتاری لە زۆربەی بڵاڤۆکەکان و گۆڤارە خوێندکارییەکان و ماڵپەرە ئینتێرنێتییەکاندا بڵاو بووەتەوە.