کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی جیهانیی مافی مرۆڤ بەخشرایە پارێزەرێکی کورد

13:52 - 25 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: خەڵاتی جیهانی LUDOVIC TRARIEUX بۆ مافەکانی مرۆڤ بەخشرایە پارێزەرێکی کوردی دەسبەسەر کراو لە شاری ئامەدی کوردستانی تورکیە.


ئەو خەڵاتە ساڵانە لەلایەن چەند وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە دەبەخشرێتە ئەو پارێزەرانەی کە لەپێناو بەرگریی لە مافەکانی مرۆڤ، نەهێشتنی رەگەز پەرەستی و سەروەریی یاسا چالاکی دەکەن.
موحەڕەم ئەربەی ئەو پارێزەرە کوردەی کوردستانی تورکیە کە لەلایەن ئەو ناوەندانەوە بۆ وەرگرتنی خەڵات LUDOVIC TRARIEUX کە تایبەتە بە مافی مرۆڤ دەسنیشان کراوە.
کەمپەینی بەرگری لە مافی پارێزەرانی جیهان بڵاوی کردەوە، موحەڕەم ئەربەی پارێزەر (داواگر) و نووسەری کورد، ماوەی ٢٠ ساڵ لەمەوبەر دەستی بەکاری چالاکە مافی مرۆڤ کردووە و لەحاڵی حازردا ئەو هاووڵاتییە لە گرتووخانەی شاری ئامەد دایە.
ئەو خەڵاتە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٥ بەخشرایە نێلسون ماندێلا رێبەری پێشووی ئافریقا و لەکاتی بەخشینی ئەو خەڵاتە نێلسون ماندێلا لە زینداندا بوو.
خەڵاتی LUDOVIC TRARIEUX لە ساڵی ٢٠٠٣ی زایینییەوە لەلایەن پەیمانگای مافەکانی مرۆڤ ــ فەرانسە، زانکۆی مافەکانی مرۆڤ ــ لقی پاریس، پەیمانگای مافەکانی مرۆڤ لە برۆکسێل، پەیمانگای مافەکانی مرۆڤ لە ئیتالیا، ناوەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئاڵمان، یەکیەتیی پارێزەرانی نێودەوڵەتی (UIA) و چەندین رێکخراو و سەندیکای نێودەوڵەتییەوە دەبەخشرێتە چالاکانی ئەو بوارە لە سەرانسەری دونیا.