کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی فڕینە نێودەوڵەتیەکان لە ئێراندا ١٠٧% زیادی کرد

18:55 - 25 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: پاش هەڵکشانی ٦٥%ی نرخی بلیتی فڕینە نێوخۆییەکانی ئێران، نرخی فڕینە نێودەوڵەتییەکانیش ١٠٧% زیادی کردووە.


بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی خوراسان، شیرکەتی هما ئەم نرخەی بە تێکڕای ناوەندەکانی فرۆشتنی بلیت، ئاژانسەکان و نوێنەرایەتییەکانی ئێران راگەیاندووە.
نرخی بلیتی فڕینە نێودەوڵەتییەکان بەپێی دۆلار لە ١٢٢٦ دۆلارەوە بۆ ٢٤٩٢ دولار هەڵکشانی بە خۆوە دیوە کە بەپێی پێوانەی سەدی ١٠٧% زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی فڕۆکەوانیی ئێران رایگەیاندووە، نەخی بلیتی فڕۆکەوانیی مەشهەد ــ بەغداد لە ٥٥٠ هەزار تمەنەوە بۆ میلیۆێک و ٢٠٠ هەزار زیادی کردووە و هەروەها نرخی بلیتی هێڵی تاران ــ ئەستانبووڵ ــ تاران لە ٨٣٠ هەزار تمەنەوە بۆ یەک میلۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن زیادی کردووە.
ئەم بەڕێوەبەرە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە هەڵکشانی نرخی فڕینە نێودەوڵەتییەکان، دابەزینی بەرچاوی سفرەکانی ریاڵی لێ دەکەوێتەوە و ئەگەری بێ‌کاریی ٦٠٠ هەزار کەس لە کارمەندانی ناوەندە خزمەتگوزارییە موسافرەتییەکانی بە دواوە دەبێت.

هەر لەو پێوەندییەدا له‌ رێکه‌وتی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه‌ نرخی بلیت بۆ فڕینه‌ نێوخۆییه‌کان له‌سه‌دا ٦٥ زیادی کردووه.

هه‌نووکه‌ نرخی بلیتی فڕۆکه‌ له‌ تارانه‌وه‌ بۆ دوورگه‌ی کیش له‌ باشووری ئێران، له‌ ١٠٠ هه‌زاره‌وه‌ تمه‌نه‌وه بۆ ١٧٠ هه‌زار زیادی کردووه.

رێژه‌ی ئه‌م زیاد بوونه، نێونجییه‌ و له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا له‌سه‌دا ٦٠% و له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا زیاتر له‌ ٧٠%، زیاد بوونی به‌ خۆوه‌ بینیوه.