کوردستان میدیا: بەرپرسی کومیسیۆنی تەندروستی رایگەیاند، ئەگەر بەرنامە و پلانێکی تۆکمە بۆ دابین کردنی دەرمان نەبێ، کارەساتی کەمیی دەوا و دەرمان لە ئێراندا روو دەدات.
حوسێنعەلی شەهریاری بەرپرسی کومیسیۆنی دەرمان و تەندروستیی مەجلیسی رێژیمی ئێران وێڕای هوشداری دان بە سەرکۆماری ئێران لەمەڕ کەمیی دەرمان وتوویەتی: ئەمڕۆ نرخی دەرمان و کەرەسە پزیشکییەکان زیاتر لە ٢٠٠% زیادی کردووە.
ناوبراو بە هەواڵدەریی ئیسنای گوتووە، کێشەی ئابووری کاریگەریی لەسەر دەرمان و تەندروستیی داناوە و ئەگەر رێگاچارەیەک بۆ دەرچوون لەو قەیرانەدا نەبی ئەوە بە دڵنیاییەوە لەو پێوەندییەدا تووشی کارەسات دەبین.
بەوتەی شەهریاری هەنووکە ئێران لە بواری دابین کردنی دەرمانەکانی شێرپەنجە و کەرەسە پزیشکییەکای نەشتەرگەریی دڵ و تەنانەت بەرهەمهێنانی دەرزیی ئانفلۆانزا لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوویه.
حوسێنعەلی شەهریاری شیری وشکی وەکوو نموونە هێناوەتەوە و گوتوویەتی ئێستا لە دەرمانخانەکانی ئێراندا شیری وشکی منداڵان بوونی نییه.
کەمی دەوا و دەرمان بووە هۆی مەرگی مێرمنداڵێکی ئێرانی
ماڵپەڕی خەبەر ئانلاین بڵاوی کردەوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵکی دزفوول لە پارێزگای خووزستان، بەهۆی کەمیی دەوا و دەرمان گیانی لە دەست دا.
ئەم منداڵە نەخۆشیی هێمۆفیلی(خوێن بەر بوون)ی بووە و بەهۆی کاریگەریی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و دژواریی پەیدا کردنی دەوا و دەرمان بۆ ئەو جۆرە نەخۆشییانە، گیانی کەوتووەتە مەترسییەوە و پاشان مردووە.
پاشکەوتەکانی دەوا و دەرمان لە کۆمگەکاندا هەتا دوومانگی داهاتوو وەڵامدەری پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ئێرانه.