کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی پارێزگاری کردن لە شوێنەوارە مێژوویی و کەوناراییەکان لە ناوچەی تیکاب سەرقاڵی دروست کردنی بنکەیەکی راداری مووشەکییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناوەندە نیزامییەکان ماوەیەکە لەژێر ناوی دروست کردنی شوێن بۆ پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان سەرقاڵی چالاکیی نیزامی لە ناوچەی تیکاب دان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تیکابەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، ئەو هێزانە لە شوێنێک بە ناوی قەیرجەی هەوشار سەرقاڵی دروست کردنی بنکەی رادرای مووشەکین.
بەوتەی شایەتحاڵان هێزەکانی رێژیم ناهێڵێن هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی لەو ناوچەیە نزیک بێتەوه.