بەشداریی شاندی حیزب لە پرسهی کەسایەتییەکی کوردی سووریه
زایینی: ١٧-١١-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٨/٢٧ - ٠٩:٢٤ تاران
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز "محەممەد ساحیبی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، لە پرسەی کۆچی دوایی "محەممەد ساڵح دەرویش" کەسایەتی سیاسیی کوردی سووریه لە شاری سلێمانی بەشداریی کرد.
لەو کۆڕە ماتەمینەدا هەیئەتی حیزب سەرەخۆشیی خۆی و دەفتەری سیاسیی حیزب و هەروەها بەڕێز "مستەفا هیجری"یان گەیاندە بەڕێز "حەمید دەرویش" سکرتێری پارتی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریه.
محەممەد ساڵح دەرویش کەسایەتییەکی وڵاتپارێز و سیاسیی گەلی کورد لە کوردستانی سووریە بوو، کەلە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە شاری "دەرباسیە" کۆچی دوایی کرد.