کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران چەندین شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵدارانی ناوچەی \"ورمێ\"ی تێک دا

12:55 - 27 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی تەرگەوەڕ چەندین شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیان بە لودێر و بولدیزێر تێک دا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئاەڵدارانی ئاوایی کەلانکانی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕ چەندین ماڵیان بە مەبەستی گەرمیان و کوێستان دروست کردبوو، بەڵام لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تێک رووخاون.
یەکێک لە ئاژەڵدارانی ئەو ناوچەیە لەو باوەڕە دایە، ماوەیەک لەمەوبەر ناوەندە ئەمنیەتییەکان داوایان لە خەڵکی ئەو ناوچەیە و هەروەها ئاژەڵداران کردبوو کە بچنە ژێر سێبەری رێژیمەوە.
ئەو هاووڵاتییە رووخاندنی ئەو شوێنانەی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی کە خەڵکی ئەو ناوچه داوای رێژیمیان قبووڵ نەکردووە.