کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٠ میلیۆن دۆلار تێچووی دروست کردنی بەنداوێک لە لوبنان لەلایەن ئێرانەوە

20:22 - 27 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٤٠ میلیۆن دۆلاری بە مەبەستی دروست کردنی بەنداوێک لە لوبنان بە حیزبوڵڵا داوە.


مەجید نامجوو وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، ئەو بەنداوە لە ناوچەی بەلعای لوبنان دروست دەکرێ‌ و ئێمە بڕی ٤٠ میلیۆن دۆلارمان بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.
رۆژنامەی ئەلدیار بڵاوی کردەوە، پرۆژەی ئەو بەنداوە لەگەڵ دامەزراوەیەکی پاڵاوتنی ئاو لەلایەن کۆمپانیایەکی بەڵێندەری لوبنانییەوە بە پشتیوانیی سپای پاسدارانەوە جێبەجێ‌ دەکرێت.
نامجوو وتیشی: هەر کەس یان لایەنێک بیهەوێ‌ رەخنە لەو پرۆژەیە بگرێ‌ نیشانەی ئەوەیە کە دیهەوێ‌ خەڵکی لوبنان لە ئاو و بەرق بێبەری بکات.
ئەو یارمەتییانە لەحاڵێک دایە کە هاووڵاتییانی ئێرانی بەدەست بێکاری و هەژارییەوە دەناڵێنن و بەپێی ئامارەکان تەنیا لە هاوینی ئەمساڵدا سێ‌ میلیۆن بێکار لە ئێران بوونی هەبووە.