کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی کۆکردنەوەی ماهوارە لە مەریوان بەردەوامە

14:47 - 28 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە دوو گەڕەکی شاری مەریوان، وێڕای بێ‌حورمەتی کردن بە هاووڵاتییان، دەستیان بەسەر یەک ماشین ماهوارەی هاووڵاتییاندا گرت.


بەپێی هەواڵی ماڵپەری کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لەگەڵ ئەماکینی شاری مەریوان لە شارەکی کەوسەر و پۆمپی بێنزینی خاوەری، پڕی یەک ماشینی تویتا دیشی ماهوارەی هاووڵاتییانیان کۆ کردەوە.
بە وتەی هاووڵاتییەکی شاری مەریوان و شایەتحاڵی ئەم رووداوە، شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزەکانی رێژیمیشدا رووی داوە.
دیاردەی کۆکردنەوەی ماهوارە بەبێ مۆڵەتی یاسایی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی و رێژیم بە داڕشتتنی ئەو سیاسەتە و جێبەجێ کردنی، دەیهەوێ پێش بە گەیشتنی هەرچەشنە زانیارییەکی ورد و دروست لە دەرەوەی ئێران بە هاووڵاتییان بگرێت.