کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران داوای ناردنی چەک و چۆڵی بۆ حەماس کرد

20:11 - 28 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: دوای تێپەڕینی ٥ رۆژ لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسراییل و حەماس رێژیمی ئێران داوای ناردنی چەکی بۆ گرووپی حەماس کرد.


هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری عەلی لاریجانی بەرپرسی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی رێژیمی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە بەهانای حەماسەوە بچن و بەرگری لە فەلەستین بکەن.
لاریجانی وتیشی: بەمەبەستی بەرگری لە هێرشی مووشەکیی ئیسراییل دەبێ چەک رەوانەی فەلەستین بکرێ.
ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕەدایە، ئەمریکا و رۆژئاوا چەک رەوانەی ئیسراییل دەکەن.

لاریجانی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ناوی وڵاتانی کەنداو و تورکیەی هێناوە و داواشی لێکردوون لە باتی پەرەپێدان بە کێشە و ئاڵۆزییەکانی سووریه، چەک رەوانەی فەلەستین بکەن.