کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هۆنەرمەندانی کورد لە وڵاتی هۆڵەند کۆنسێرتێک بە مەبەستی پەرە پێدان بە فەرهەنگی کوردی بەڕێوە دەبەن

15:56 - 30 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: لە وڵاتی هوڵەند کۆنسێرتێک بە مەبەستی پەرەپێدان و ناساندنی زیاتری کولتووری کوردی بە نەتەوەکانی دیکە بەڕێوە دەچێت.


ئەو کۆنسێرتە رێکەوتی ٤‌ی سەرماوەز بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد و هۆڵەندی لەو وڵاتە ساز دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، نامدار قەرەداخی سەرپەرستی تیمی کۆنسێرتەکە وتی: سەنتەری نەورۆز ئەرکی بەڕێوە بردنی ئەو کۆنسێرتەی وەئەستۆ گرتووە.
سەنتەری نەورۆز لە چوارچێوەی پرسە کولتوورییەکاندا چالاکی دەکات و ماوەی ١٢ ساڵە لە وڵاتی هۆڵەند دامەزراوە.
ئەو سەنتەرە لە ماوەی ٢ ساڵی رابردوودا شەش چالاکیی هونەری و فەرهەنگی لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوە بردووە.