کوردستان میدیا: خوێندکارێکی کوردی زانینگەی پەیام نووری میاندواو سزای ٥ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بەسەردا سەپا.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، جەماڵ قادرنژاد خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسیی زانینگەی پەیام نووری میاندواو و خەڵکی گوندی حاجی حەسەنی سەربە ناوچەی شاماتی مەهاباد، بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە.
بەپێی ئەم سەرچاوەیه، جەماڵ لە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەگەڵ ٢ هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی یەعقووب خزری راوێژکاری ئیدارەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندکاری بەشی کارناسیی باڵای دەروونناسی و ئومید قادریئەقدەم فیلمهەڵگر و دێکۆمێنتساز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە دەسبەسەر کرابوو.
جەمال قادرنژاد پێشتریش لە سەردەمی دەسەڵاتی ریفۆرمخوازەکاندا بۆ ماوەی چوار ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی خوێندکار بڵاوی کردۆتەوە، جەماڵ قادرنژاد تەمەن ٣٢ ساڵ بە تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکی سیاسی و فەرهەنگی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە، جەماڵ لە هاوینی ئەمساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و هەتا کاتی دادگایی کردنی لە زیندانی شاری مەهاباددا راگیرابوو.