کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە پارێزگای سنە زیاتر لە ٢٠٠ كەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە

19:39 - 30 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: لە ماوەی ٧ مانگی رابردووە هەتا ئێستا ٢٠١ هاووڵاتی لە جادەكانی پارێزگای سنە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە.

نادری لێپرسراوی پۆلیسی هاتوچۆی رێژیم لە پارێزگای سنە وێڕای پژڕاست كردنەوە ئەو هەواڵە بە هەواڵدەریی ئیسنای وتووە: بەشێكی بەرچاو لەگیان لەدەست داوەكان هاووڵاتییانی خۆجەیی بوون.
بەگشتیی لە ماوەی شەش مانگی رابردووەوە هەتا ئێستا لە پارێزگاكانی كوردستانی ئێران ٨٥٠ كەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.
تەنیا لە مانگی گەڵاوێژدا ٨٢ كەس لە پارێزگای ورمێ‌ گیانیان لەدەست داوە و لە ماوەی شەش مانگیشدا ٣٢٩ كەس لەو پارێزگایەدا بوونەتە قوربانی رووداوی هاتوچۆ.

ئەو رێژەیە بەنیسبەت پێشوو لە سەدا ٢٧ چوونە سەری بە خۆیەوە بینیوە.
لە حاڵی حازردا ٢٤ میلیۆن ١٥٠ هەزار دەزگای هاتوچۆ لە ئێراندا بوونی هەیە و ناستاندارد بوونی ماشینەكان لە هۆكاری سەرەكیی رووداوی هاتوچۆ لەم وڵاتە دایه.
هەر لەو پێوەندییەدا بەپێی راپۆرتی پزیشکی قانوونیی رێژیمی ئێران، لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی، نزیک بە ٢٠٦٨ هاووڵاتی بە هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
رێژەی نێونجیی ئەو ئامارە دەرخەری ئەوەیه لە رۆژێکدا ٥٥ کەس و لە هەر یەک کاتژمێردا ٤ کەس لە ئێران بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانییان لەدەست داوه.