کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

روونكردنەوەیەك لە پێوەندی لەگەڵ كۆنفرانسی پڕاگ‌

20:52 - 30 خەزەڵوەر 2712

كوردستان میدیا: بە بەشداری زیاتر لە ١٢٠ كەس لە نوێنەرانی لایەن و كەسایەتییە سیاسییەكانی ئێران و هەروەها هەیئەتی حیزبی دێمۆكرات،كۆنفرانسی یەكیەتی بۆ دێمۆكراسی لە ئێران لە شاری پڕاگ لەسەر كۆمەڵێك باس، یەك لەوان پرسی نەتەوەیی بەڕێوە چوو.

لە كۆتایی ئەو كۆنفرانسەدا هەیئەتی حیزبی دێمۆكرات روونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتیی بڵاو كردەوە.

دەقی روونكردنەوەكە بەم چەشنەیە:

كۆنفڕانسی پڕاگ كە لە رۆژانی ١٧ و ١٨ی نوامبری ٢٠١٢ی زایینی بەڕێوە چوو، هەر چەندە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو باس و بابەتانە و را و بۆچوونانەی كە تێیدا هاتنە گۆڕێ بە تایبەت لە پانێلی نەتەوەكاندا گرینگیی خۆیان هەبوو، بەڵام لە چركەكانی كۆتایی كۆنفرانسدا لە لایەن بەرێوەبەرانییەوە ، مەتنێك خوێندرایەوە كە نە پێشتر لە گەڵ بەشداران راوێژی لە سەر كرا بوو نە ئەو كاتیش رێگای را دەربڕین لە سەری بە بەشداران درا . هەر بۆیە وەك هەیئەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بەشدار لە كۆنفرانسی پراگدا رادەگەیەنین كە ئەو مەتنەی بڵاو بۆتەوە جێگا‌ی پەسندی ئێمە نەبووە و موخالیفەتی خۆمان هەر ئەو كات بە ئاگاداری بەڕێوەبەریی كۆنفرانس و بەشدارانی كۆنفرانسەكە راگەیاندووە.

هەیئەتی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران
حەسەن شەرەفی - شاهۆ حوسێنی
٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩١‌ی هەتاوی