کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەکانی حیزبی دێمۆکرات لە وڵاتی ئیرلەند کۆنفرانسیی گشتیان بەڕێوە برد

13:13 - 1 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: دووهەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی وڵات لە ئیرلەند لە شاری کاریک یۆن شانۆن بە بەشداریی ئەندامانی حیزب لەو وڵاتە بەڕێوەچوو.


سەرەتای رێوڕەسمەکە بەڕێز جەمیل ئەحمەدی وێڕای بەخێر هاتنی میوانەکان و ناساندنی رێزبەندی کارەکەکان، کۆنفرانسەکە دەستی پێکرد.
مەنسوور عەزیزی بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکرات لە دەرەوەی وڵات و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی لە بارەی خۆ رێکخستنەوە و ئامادە بوون بۆ هەر ئەگەرێک کە لەوانەیه لە داهاتووی ئێراندا روو بدات بۆ بەشداران دوا.
هەروەها کۆنگرە ١٥ی حیزب و داڕشتنی رێکار و پلانی نوێ بۆ داهاتووی کار و تێکۆشانی حیزبی لە دەرەوەی وڵات، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
چۆنیەتیی کاری تەشکیلاتی لە دەرەوەی وڵات، وەڵام دانەوەی پرسیار و رەخنە و پێشنیارەکانی ئەندامان، هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی کۆمیتەی حیزب لە ئیرلەند، چەند بڕگەیە دیکەی ئەو کۆنفرانسە بوون.