کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێکدادانەکان لە سووریە بەردەوامە/ ئەرتشی سووریە چەندین بنکەی نیزامیی لەدەست داوە

13:45 - 1 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ئەرتشی ئازادی سووریە هەتا ئێستا توانیویانە دەست بەسەر چەندین بنکەی نیزامی لە دیمەشق‌دا بگرن.


رۆژی سێ‌‌شەممە رێکەوتی ٣٠‌ی خەزەڵوەر هێزەکانی سەربە ئەرتشی ئازادی سووریە دەستیان بەسەر پایگایەکی هەوایی و پادگانێکی نیزامیی لەدیمەشق و دیرەلزوردا گرت.
لەحاڵی حازردا شەڕ و پێکدادانەکانی لە شاری حەلەب بەردەوامە و ئەرتشی ئازاد دەیهەوێ‌ دەست بەسەر پایگایەکی هەوایی لە باکووری ئەو شارەشدا بگرێت.
هەر لە درێژەی تێک هەڵچوونەکاندا بینای وەزارەتی ئیتلاعاتی سووریە لە دیمەشق توپباران کراوە.
ناوەندی تۆمار کردنی توندوتیژییەکان ژمارەی کوژراوانی گرژی و نائارامییەکانی وڵاتی سووریەی لەسەرەتاوە هەتا ئێستا ٣٧ هەزار کەس راگەیاندووە.
ئەو ناوەندە لە درێژەی ئەو ئامارەدا بڵاوی کردۆتەوە، بەشێکی بەرچاو لەو کوژراوانە خەڵکی شارەکانی حومس و دیمەشق لە سووریەن.
لە کۆی گشتیی ئەو رێژەیە نزیک بە ٧ هەزار کەس لە شاری حومس و شەش هەزار و ٧٥٠ کەسیش لە شاری دیمەشق گیانیان لەدەست داوە.