کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەزگای قەزایی رێژیم لە شاری تاران سەرجەم زیندانیانی ژنی لە ملاقاتی حوزووری بێبەری کرد

12:41 - 2 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: لەسەر بڕیاری دادستانی شاری تاران سەرجەم ملاقاتە حوزوورییەکانی زندانیانی سیاسیی ژن لە گرتووخانەوی ئێوین قەدەغە راگەیەنراوە.


لێپرسراوانی زیندانی ئێوین بە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی ژنی راگەیاندووە، لەمەوبەردوا ناتوانن چاوپێکەوتنی حوزوورییان لەگەڵ دەسبەسەر کراون هەبێت.
ماڵپەڕی کلمە بڵاوی کردەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو بڕیارەی دادستانی شاری تاران، پەرچەکردارێک بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە پێوەندی کوژرانی سەتار بەهەشتی لەلایەن ژنانی ناو زیندانی ئێوینەوە بێت.
چەند رۆژ لەمەوبەر زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئێوین لەبەیاننامەیەکدا وێڕای مەحکووم کردنی کوژرانی سەتار بەهەشتی، رەخنەشیان لە شێوەی هەڵسوکەوتی لێپرسراوانی قەزایی و زیندانی ئێوین گرتبوو.