کوردستان میدیا: خەدیجە مورادی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەدیجە مورادی خەڵکی ئاوایی تاچیناوێ لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە خەدیجە دایکی زورار مامەندی شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
زورار مامەندی مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٦٢ لە شوێنێک بەناوی زینونیجیان بە هۆی تۆپبارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە شەهید بوو و لە ئاوایی خراپە بە خاک سپێردرا.
کوڕێکی دیکەی دایە خەدیجە قادر مامەندی هونەرمەندی ناسراوی کورد بوو. کاک قادر ساڵی ١٣٧٩ بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە شوێنێک بەناوی بەستی نەلیوان لە نزیک شاری شنۆ گیانی لەدەست دا.
تەرمی خەدیجە مورادی رۆژی چوارشەممە لە گۆڕستانی شەهیدانی شاری شنۆ ئەسپەردەی خاک کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرخۆشی لە بنەماڵەی دایە خەدیج و خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکات.
رۆحی شاد

شەهید زورار مامەندی ـــ قادر مامەندی