کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیری ئیسراییل گوتوویەتی، لە ئەگەری شکانی ئاگر بەست لەگەڵ حەماس، هێرشە نیزامییەکانمان بۆسەر غەزە توندتر دەکەینەوە.
ئیسراییل رۆژی چوارشەممە گەڵاڵەی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس بە دەسپێشخەریی میسر، پەژراند هەتا شەڕی ٨ رۆژەی هەر دوو لایەن بە شێوەی کاتی رابگیردرێت.
نتانیاهوو ئەوەشی ئاشکرا کردووە: دەزانم کە زۆربەی هاووڵاتییانی ئێمە خوازیاری پەرچە کرداری توندتر لە ئێمە بوون. لەوانەیه ئێمە پێویستیمان بەم پەرچە کردارە بووبێت، بەڵام هەنووکە بەرژەوەندیی وڵات لەوە دایه گەلاڵەی ئاگر بەست قبووڵ بکەین.
لەهەمبەردا رێبەری حەماس ئاگربەستی نێوان حیزبەکەی و وڵاتی ئیسراییلی بە سەرکەوتن لەقەڵەم داوە و هەڕەشەی هێرشی دووبارەی بۆسەر ئیسراییل لە ئەگەری شکاندنی ئاگربەستەکەدا کردووە.
ئەم ئاگر بەستە بە دەسپێشخەریی وڵاتی میسر مسۆگەر بووە و وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاندووە: کە وڵاتەکەی هەوڵەکانی خۆی لەمەڕ گەیشتن بە ئامانجگەلێکی گرینگتر چڕتر دەکاتەوە.
لە ٨ رۆژ شەڕی نێوان ئیسراییل و حەماسدا نزیکەی ١٦٠ کەس کوژران کە ٥ کەس لەو کوژراوانە ئیسراییلی و ١٥٥ کەسی دیکەش فەلستینی بوون.