کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شرناخی کوردستانی تورکیە ٢٣ هاووڵاتیی کورد دەسبەسەر کران

19:08 - 2 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی تورکیه ٢٣ هاووڵاتیی کوردیان لە شرناخ بە تۆمەتی بەشداری لە چالاکیی هەڵخرێنەر (تحریک آمیز)، دەسبەسەر کردووە.
ماڵپەڕی TRTxeber بڵاوی کردەوە، هێزە ئەمنیەتییەکانی تورکیه لە شرناخ و هەندێک ناوچەی دیکە ئەو ٢٣ هاووڵاتییە کوردەیان پاش هەڵمەتێکی ٢٤ کاتژمێری دەسبەسەر کردووە.
ئەو ٢٣ هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی تورکیەوە دەست‌نیشان و پاشان لە هەڵمەتێکدا دەسبەسەریان کردوون.
ئەم سەرچاوە بڵاویشی کردەوە، لەو هەڵمەتەدا چەندین کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی سووریه لەلایەن ئەو گومان لێکراوانەوە بریندار کراون.

شرناخ شارێکی کوردنشینە و لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیە هەڵکەوتووە.

رێكەوتی 8ی بەفرانباری 1390 لە ئەنجامی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە بۆ سەر هاووڵاتیانی گوندی رۆبۆسكی لە ناوچەی شرناخی توركیە 35 كەس گیانیان لە دەست دا.