کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ بەرهەمی سینەماکارانی کوردی ئێران بەشداریی لە فێستیڤاڵی هەولێردا دەکەن

19:34 - 2 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: ١٥ بەرهەمی سینەماکارانی کوردی ئێران لە سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی لە شاری هەولێر پیشان دەردێن.
عەدنان عوسمان بەڕێوەبەری ئەو فێستیڤاڵە بە راگەیەنەکانی راگەیاندووە، خەڵاتەکانی ئەو فێستیڤاڵە بە باشترین دەرهێنان، باشترین فیلمی دێکۆمێنتاری، باشترین کورتە فیلم، باشترین وێنەگر، باشترین مۆنتاژ، باشترین مووزیک، باشترین ئەکتەری کچ، باشترین ئەکتەری کوڕ دەدرێت.
سەفەری سارد لەدەرهێنانی جەلال نەسیری هانیس ــ فیلمی لە با بپرسن لە دەرهێنانی بەتین قوبادی ــ فیلمی کۆڵانێک لە پشت ماڵی ئێمە لە دەرهێنانی شیلان سەعدی ــ فیلمی نانی بەیانی لە دەرهێنانی مریەم دووستی ــ فیلمی بانداژ لە دەرهێنانی ئومید عەبدوڵڵاهی ــ فیلمی سەما لەگەڵ من بکە لە دەرهێنانی مریەم پیربەند ــ فیلمی دوو ماڵ لە باخێکدا لە دەرهێنانی ناجیە سەلیمی ــ نیو کاتژمێر دواتر لە دەرهێنانی محەممەد رەزا لوتفی ــ دەنگی پێاو لە دەرهێنانی هیوا سوفیە و چەند فیلمی دیکە لەو فیلمانەن کە لە فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی پیشان دەدرێن.
سێهەمین خولی فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی لە رێکەوتی ٥ سەرماوەزەوە هەتا ٨‌ی سەرماوەز دەخایەنێت.