کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوتنی تیمی تیشک لەلایەن حیزبی دێمۆکراتەوە بەرز نرخێندرا

21:39 - 2 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز مستەفا هیجری رێزی لە ئەندامانی تیمی فووتباڵی تیشک گرت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، بەبۆنەی سەرکەوتنی تیمی فووتباڵی تیشک لە کێبڕکێیەکانی تیپە میللییەکانی کۆیە، شاندێکی حیزبی دێمۆکرات لەگەڵ ئەو تیمە کۆبۆوە.
بەو بۆنەوە شاندی حیزب بە سەرپەرستیی سکرتێری گشتی لەگەڵ ئەندامانی ئەو تیمە لە بنکەی دەفتەری سیاسی کۆبووەوە و وێڕای هاندانیان بۆ سەرکەوتنی زیاتر، پشتیوانی خۆی لەو تیمە دووپات کردەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا باسێک لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی یاریی تیپە میللییەکانی کۆیه کرا و هەروەها هێمن قادری راهێنەری تیمی تیشک داوای هاوکاری زیاتر بۆ سەرکەوتنی باشتر، لە حیزب کرد.
تیمی تیشک لە کۆمەڵێک کادر و پێشمەرگە و کوڕە پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران پێکهاتووە.
ئەو تیمە رێکەوتی ١ی سەرماوەز توانیی لە یاریی پلە یەکی تیپە میللییەکانی کۆیه پلەی یەکەم مسۆگەر بکات.