کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لەگەڵ لێپرسراوێکی پارتی یەکگرتوو لە پارلەمانی دانمارک

15:39 - 3 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و سکرتێری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی لیستی یەکگرتووی دانمارک لە پارلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
بەپێێ هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، سەعید سوڵتا‌ن‌پوور نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ماریان ڤیکتۆر هانسەن سکرتێری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی لیستی یەکگرتووی دانمارک لە پارلەمانی ئەو وڵاته دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر پەرەدان بە پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکرات و پارتی لیستی یەکگرتووی دانمارک، کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە ئێران، کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکرات و هەروەها ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هاتنە بەر باس.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ و حیزب و لایەنە بەشدارەکانی ناو ئەو کۆنگرەیە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.

2838.jpg
ماریان ڤیکتۆر هانسەن سکرتێری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی لیستی یەکگرتوو _ سەعید سوڵتا‌ن‌پوور نوێنەری حیزبی دێمۆکرات