کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەكانی رێژیم لە ناوچەی پاوە 10 کۆڵبەر و کاسبکاری كوردیان دەسبەسەر كرد

16:05 - 3 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی پاوە وێڕای زەوت كردنی كەلوپەلی كاسبكاران 10 هاووڵاتیشیان دەستبەسەر كرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو هێزانە لە ئاوایی وڕای سەر بە پاوە بەشێكی بەرچاو لەكەلوپەلی كاسبكارانیان زەوت كردووە.

هێزەكانی رێژیم هاوكاتیش 10 كاسبكار و كۆڵبەری ئەو ئاوایەشیان دەستبەسەر کردووە.
هەواڵنێری كوردستان میدیا لە درێژەدا رایگەیاند، رێكەوتی 1‌ی سەرماوەزیش ژمارەیەك لە كۆڵبەران و كاسبكارانی ناوچەی نەسوود لە نزیك رووباری سیروان لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە دەستڕێژییان لێ‌ كراوە.
ئەو هێزانە سەر بە پاسگای بەلەبزان بوون.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی ئەو پاسگایەدا 7 سەر ئەسبی بارهەڵگری كاسبكاران بەكوشت چوون و كەلوپەلی كاسبكارانیش دەستیان بەسەردا گیرا.