کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان و کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، ئەڤدۆل باقی محەممەدی خەڵکی گوندی گردڤان و پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان و کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەری ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کاتێک کە پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان بوو لە ناوچەی سەقز بەتوندی بریندار بوو.
کاک ئەڤدۆل هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بە رێبازی حیزب و گەلەکەی وەفادار مایەوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەممەدی دەکات.
رۆحی شاد