کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری رێژیمی ئێران بۆسەر خەڵکی هەورامان بەردەوامە

13:43 - 4 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: هێزە بەسیجییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران گوشاریان بۆ خەڵکی گوندەکانی ناوچەی نەوسوود هێناوە و داوای هاوکارییان لێ کردوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هێزەکانی رێژیم داوایان لە خەڵکی ناوچەی نەوسوود کردووە لەهەمبەر دانی پارە، هاوکاریی بەسیج بکەن و چەک بۆ رێژیم هەڵبگرن، بەڵام ئەم داوایە لەلایەن خەڵکەوە رەت کراوەتەوە.
هەروەها ئەو هێزانە بۆ سێهەمین جار داوایان لە خەڵکی گوندی نەروی کردووە کە چەکی رێژیم هەڵبگرن بەڵام هەر سێ جارەکە ئەو داوایه رەت کراوەتەوە.
رێژیم هەڕەشەی لە خەڵکی گوندی نەروی کردووە، ئەگەر چەکی رێژیم هەڵنەگرن و نەبنە چەکداری رێژیم، ئەوە لەو گوندەدا بۆ سەرکوتی خەڵک پایگایەکی نیزامی دادەنێت.
پێشتریش هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە گوندی دزڵی داوای هاوکارییان لە هاووڵاتییان و ژمارەیەک دووکانداری گوندی دەرەکێی سەربە ناوچەی هەورامان کردبوو، بەڵام ئەو داوایەش لەلایەن خەڵکەوە رەت کرابۆوە.