کوردستان میدیا: ئەحمەد سولێمانپوور باوکی شەهێدێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢ی سەرماوەز ئەحمەد سولێمانپوور خەڵکی ئاوایی ئاڵیانی سەربە شنۆ لە تەمەنی ٧٥ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد باوکی عەلی سولێمانپوور شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
عەلی سولێمانپوور ساڵی ١٣٦١ لە ئاوایی خەلیفەی ناوچەی مەنگوڕایەتی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە شەهید کرا، تەرمی شەهید عەلی لە ئاوایی گەرگوولی نەغەدە بەخاک سپێردراوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک ئەحمەد و خەڵکی ناوچەی دەشتە بێڵ دەکات.
رۆحی شاد

ئەحمەد سولێمانپوور ــ شەهید عەلی سولێمانپوور