کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی هەیئەتێكی پارتی دێمۆكراتی كوردی سووریە لە دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكرات لە هەولێر

15:39 - 5 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی پارتی دێمۆكراتی كوردی ـ سووریە بە سەرپەرستی دكتور لەزگین مەحموود سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانیان لە شاری هەولێر كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هەیئەتی ئەو پارتە لەلایەن شاندی حیزبەوە بەسەرپەرستی محەممەد ساڵح قادری پێشوازییان لێ‌ كرا و لەو دانیشتنەدا كۆمەڵێك باس و بابەتی پێوەندیدار بە پرسی كوردەوە تاوتوێ‌ كران.
دكتور لەزگین باسی لە دوا گۆرانكارییەكانی وڵاتی سووریە كرد و دواتر باسێكیشی لە پێوەندیی كۆتایی هاتنی دوایین كۆنگرەی پارتەكەی پێشكەش كرد.
لەلایەكی دیكەوە سەرپەرستی شاندی حیزبی دێمۆكرات لە سەر رەوشی سیاسی ئێران و هەلومەرجی ئێستای كوردستان و سیاسەتەكانی حیزب لە پێوەندی لە گەڵ هێزە كوردستانیەكان، بۆ بەشدارانی دانیشتنەكە دوا.