کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی فینلاند سمیناری \"تەنگەژەی دیموکراسی لە ئێران\" بەرێوەچوو

21:17 - 5 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: سیمیناری تەنگەژەی دێموکراسی لە ئێران بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسیی ئیرانی، ئەفغانی و فینلاندی لە شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند بەرێوە چوو.
بەپێێ هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی سمینارێک لە ژێر ناوی تەنگەژەی دێموکراسی لە ئێران بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسیی ئیرانی، ئەفغانی و فینلاندی لە کتێبخانەی ناوەندیی شاری هێلسینکی پایتەختی فینلاند بەرێوە چوو.


سیمینارەکە لە لایەن بەرێز موراد عەزیزی، سکرتێری تۆری سەوزەکانی سێکولار لە هێلسینکی کرایەوە و دواتر جابر ئەحمەد، توێژەر و کۆمەڵناسی عەرەبستانی ئێران، وتارێکی لە مەڕ کۆمەڵناسی فرەچاندی و فرەنەتەوەیی ئێران پیشکەش کردو لە بەشێکی وتارەکەیدا بە شێوەی بەڵگەمەند سیاسەتی پاکتاو و ئاپارتایدی نەتەوەکانی ئێرانی ژێر دەستی رێژیمی ئێرانی بۆ بەشداران شی کردەوە.
پاشان مەجید حەقی بەرپرسی کۆمیتەی حدکا لە فینلاند، وتارێکی لە ژێر ناوی تەگەرەکانی دێموکراسی لە ئێران لە روانگەی سیستەمی سیاسی ئێران و پرسی نەتەوایەتی لە ئێراندا پێشکەش کرد. لە وتاری خۆیدا دێموکراسی فرەنەتەوەیی وەک گونجاوترین شێوە بۆ تێپەربوون لە ستەمی نەتەوایەتی و دێموکراتیزاسیۆنی ئێرانی شرۆڤە کرد.

موحسین زاکری، جێگری کاروباری رێکخراوەیی تۆڕی سەوزەانی سێکۆکار (شبکە سکولارهای سبز)، لە وتارێکدا بەناوی ئایینسالاری، دێموکراسی و تەنگەژەی دێموکراسی لە کۆمەڵگای ئایینی دا پێشکەش کرد.

وێرای شی کردنەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکانی جڤاکی ئاینی لە بەرانبەر گەشەسەندنی دێموکراسیدا، نرخ و بەهاکانی سێکولاریزمی دێموکراتیکی شی کردەوە و بەو بڕوایە بوو کە دەبێ لە رێگای دیسکۆرس سازیەوە کۆمەڵگا ئامادەی هەڵبژاردنی دێموکراتیک بکرێت.

هەروەها لەو سمینارەدا نوێنەری ئەنجوومەنی یەکگرتووی سووریا بەشدار بوو و سمینارەکە بە پرسیار و سەرنجی بەشداران کۆتایی پێهات.