کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی هەیئەتيی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە سویس و شاندی پارتی سوسیالیستی كوردستان

20:26 - 7 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: هەیئەتێكی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە وڵاتی سویس بە سەرپەرستی نامدار سەفەری لەگەڵ شاندێكی پارتی سوسیالیستی كوردستان چاوپێكەوتنیان پێك هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، نامدار سەفەری لەو چاوپێكەتنەدا كۆمەڵێك باس و بابەتی لەپێوەندیی ئەركەكانی كۆمیتە و هەروەها بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی ٢‌ی رێبەرندان ساڵرۆژی دامەزراندانی كۆماری كوردستان بە شێوەی هاوبەش، بۆ شاندی پارتی سوسیالیست باس كرد.
خاتوو فەوزییە بەرپرسی شاندی پارتی سوسیالیست پێشوازی لە بیرۆكەی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی ٢‌ی رێبەندان بە شێوەی هاوبەش كرد.
لەو دانیشتنەدا بڕیار درا رێوڕەسمی رۆژی ٢‌ی رێبەندان لە شاری سولوتورنی وڵاتی سویس بە شێوەی هاوبەش لە نێوان كۆمیتەی حێزبی دێمۆكرات و كۆمیتەی پارتی سوسیالیستی كوردستان بەڕێوە بچێت.
هەر لە درێژەی ئەو چاوپێكەوتنانەدا هەیئەتی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە سویس توانیان لەگەڵ هەیئەتێكی پارتی دێمۆكراتی كوردستان بە سەرپەرستی سەربەست كەرەم كۆ ببێتەوە.