کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێمۆکرات، لە ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد

15:38 - 9 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: باوکی دارا ناتق، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ئەنزەل لە ورمێ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، حاجی خالیس ناتق باوکی دارا ناتق، پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکرات و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
حاجی خالیس ساڵی ١٣٠٦ی هەتاوی، لە گوندی تەندوورۆکیی ناوچەی ئەنزەل لە ورمێ، چاوی بە ژیان هەڵێنا و پێش شۆڕشی گەلانی ئێران بەهۆی بەشداریی خزم و کەس و کاری لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد لە کوردستانی ئێراندا، چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی پاشایەتیەوە دەسبەسەر و ئەشکەنجە کراوە.
تەرمی حاجی خالیس رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە لە گوندی میراوای شاری ورمێ، بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاودەردیی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی خالیس ناتق و هەروەها هاوسەنگەرانی بەڕێز دارا ناتق دەکات.
رۆحی شاد