کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی دەسبەسەر کردن و دەرکردن لە خوێندکارانی کوردی زانستگاکانی ورمێ دەکات

16:18 - 27 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: گوشار و هەڵاواردن لەهەمبەر خوێندکارانی کوردی زانینگاکانی ورمێ بەردەوامە و مەئموورانی رێژیم پیلان بۆ خوێندکاران دادەڕێژن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە چەند رۆژی رابردوو و لە کردەوەیەکی نوێدا، هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە زانینگەکانی شاری ورمێ، بە کەڵک وەرگرتن لە کۆمەڵێک بەسیجی و حەراسەتی زانستگا، لە پیلانێکدا هەوڵی دروست کردن و لە پاڵدانی تۆمەت نەشیاو و ناڕەوا بە خوێندکارانی کورد دەدەن.

هێزە بەسیجییەکانی رێژیم، لەلایەن وەزارەتی ئیتیلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، مەئموور کراون هەتا ئەو خوێندکارە کوردانەی کە گومانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان لەسەرە، یان چالاکی سیاسییان هەیە، بناسرێن و رادەستی ئیدارەی ئیتلاعات بکرێن.

ماوەیەکە کە هێزە ئیتیلاعاتییەکانی رێژیمی ئێران لە زانستگاکانی ورمێ بە شێوەی جۆراوجۆر، گوشار بۆ خوێندکارە کوردەکانی ئەو زانستگایە دێنن و داوای هاوکارییان لێکردوون و لە ئەگەری هاوکاری نەکردن هەڕەشە دەرکران و دەسبەسەر کرانیان لێکراوە.