کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی فەرهەنگیی شاری مەهاباد، بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا

15:59 - 9 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: مامۆستا و چالاکێکی فەرهەنگیی شاری مەهاباد، لە دادگای ئەو شارە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا.
شاهۆ حوسێنی چالاکی فەرهەنگی و رۆژنامەنووس لە کاتێکدا ئەو حوکمەی پێدراوە کە بۆ خۆی ماوەیەک لەمەوبەر لە رووی ناچارییەوە بە هۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە وڵاتی ئێرانی بەجێ هێشتووە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، شاهۆ دوای ٩ ساڵ وانە وتنەوە لە قوتابخانەکانی شاری مەهاباد لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە دەرکراوە.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە، چەند مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر و دوای نزیک بە ٢٠ رۆژ بە دانانی وەسیقەی ٨٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.