کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی پارتە کوردستانییەکان لە بریتانیا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە

20:40 - 9 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: رێکەوتی ٨ی سەرماوەز شاندێکی پارتە کوردستانییەکان لە وڵاتی بریتانیا لەگەڵ گریک شارپلاند نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا چاوپێکەوتنیان پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتا ئیحسان قادر وتەبێژی پارتە کوردییەکان جەختی لەسەر چارەسەریی کێشەی نەتەوایەتی گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا کرد.
ئیحسان قادر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، بە پێی هەلومەرجی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوای لە نۆینەری وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا کرد، کە سرنجی تایبەت بدەنە دۆزی کورد و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیی لێ بکرێ.

لەو چاوپێکەوتنەدا هەمزە بایزیدی وەک نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا بەشدار بوو.